گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە دادگا چ بڕیارێکی داوە

هەرێم؛ ژن و مێردێک لەسەر ناونانی منداڵەکەیان دەبێت بە ناکۆکییان و دەچنە دادگا

2022.08.18 - 10:36
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ ژن و مێردێک لەسەر ناونانی منداڵەکەیان دەبێت بە ناکۆکییان و دەچنە دادگا

ناس کورد-

پارێزەرێک ڕووداوێک لە دادگایەکی هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە کە دایک و باوکێک لەسەر ناونانی منداڵەکەیان بووەتە ناوکۆکییان و دادوەرێکیش لەسەر ئەو پرسە بڕیاری داوە کە بەپێی شەریعەتی ئیسلام باوک لەپێشترە لە ناونانی منداڵەکەی ئەگەر بێتو ئەو ناوە شیاو بێت و پێچەوانە ئادابی گشتی نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناونانی منداڵ مافی دایکە یان باوک؟

#بنەمای_دادگەری_نوێ

دایک و باوکێک لەبەردەم دادگا بۆتە ناکۆکیان لەسەر ناونانی منداڵەکەیان, خۆشبەختانە #دادوەر_ڕزگار_ویسی_حمد بەرپرسیارانە خۆی ماندوو کردووە و زیرەکانە کاری لە دۆسیەکەدا کردووە، دوای گەڕانەوە بۆ یاسایی باری کەسی و یاسا بەرکارەکانی تر هیچ دەقێکی بۆم حاڵەتە نەدۆزیوەتەوە، لەبەر ئەوەی دایک و باوکی منداڵەکە مسوڵمان بوونە پەنای بردۆتە بەر شەریعەتی ئاینی ئیسلام و لەنێو ڕاوبۆچوونە جیاواز و جوراوجۆرەکان پاڵپشت بە نزیکترین ڕەئی فقهی ئیسلامی لەگەل سیستەمی یاسایی عێراق بڕیاریداوە کە باوک لە پێشترە بە ناونانی منداڵەکەی.

 

دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانش پەسەندی هەوڵ و ماندووبوونی دادوەری بەڕێزی کردووە و پێی وایە پاڵپشت بە ئایەتی قورئان و فەرموودەکانی پەیامبەرە، باوک لەپێشترە لە ناونانی منداڵەکەی ئەگەر بێتو ئەو ناوە شیاو بێت و پێچەوانە ئادابی گشتی نەبێت.

 

ئەم هەوڵانە مرۆڤ دڵخۆش دەکات، ئومێدێک بە نائومێدیمان دەبەخشێت گەر لێگەڕێن یاسا وەک خۆی جێبەجێ بکرێت زۆر جوانە، دەستخۆشی لە دادوەری ئازیز و دادگای پێداچوونەوەی هەرێمیش دەکەم 

#ڕێکان_ساڵەیی

#بنەمایی_یاسایی_نوێ