گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەدوای هەڕەشەکەی عەسایب.. پارتی کادیرێکی خۆی سزا دا

2022.08.17 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای هەڕەشەکەی عەسایب.. پارتی کادیرێکی خۆی سزا دا

ناس کورد-

دوای ئەوەی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق هەڕەشەی لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە لێدوانی کادیرێکی باڵای ئەو حزبە دژی قەیس خەزعەلی، هەر ئەمڕۆ پارتی ئەو کادیرەی سزا دا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەنگین ڕێکانی، ئەندامێکی پارتی بۆ دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە تویتەر وەڵامی کەسێکی تری داوەتەوە و نوسیویەتی، "عماد باجلان نە وتەبێژی پارتییە نە سەرکردەیەکی دیار، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەمڕۆوە هەموو جۆرە لێدوانێکی لێ قەدەغەکراوە."

me_ga.php?id=5482

وتەبێژی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق هۆشداری دەداتە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە لێدوانی بەرپرسێکی پارتی و دەڵێت، "ئەلێ بێدەنگی بكەن چونکە سووكایەتی زۆر دەكات" بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزوتنەوەکە.
  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  

جەواد تەلیباوی، وتەبێژی سەربازیی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی لە پەیامێکدا (17ی ئابی 2022) دەڵێت، "کەسایەتییەکی سیاسی کوردی کە پەیوەیستە بە بەڕێز مەسعود بارزانی سوکایەتی بە شێخی ئەمینداری قەیس خەزعەلی دەکات."  

وتەبێژەکەی عەسایب داوا لە مەسعود بارزانی دەکات بێدەنگی بکات و دەمی دابخات چونکە "باجێکی زۆر دەدەن."  

  

No description available.