گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر چی؟

مامۆستایانی ئاینی چوار هەزار واژۆی ناڕەزایەتییان دایە سەرۆکی پەرلەمان

2022.08.17 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستایانی ئاینی چوار هەزار  واژۆی ناڕەزایەتییان دایە سەرۆکی پەرلەمان

ناس کورد-

ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی سێ هەزار و 890 واژووی ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر گۆڕینی یاخود لادانی وانه‌ په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ پرۆگرامی خوێندن دایە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەید ئەحمەد پێنجوێنی کە نوێنەری مامۆستا ئاینییەکان بوو لە فەیسبوکی خۆی دەڵێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سەردانی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی یاداشتێك به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ واژووى سێ هەزار و 890 مامۆستاى زانكۆ و مامۆستای وانه‌ى زمانی عه‌ره‌بی له‌ قوتابخانه‌كانی هه‌رێمى كوردستان و مامۆستایانی ئاینی له‌خۆده‌گرێت، تێیدا داوایان كردووه‌ پێگه‌ی ئاینی ئیسلام و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندندا وەك پێشووتر‌ بمێنێته‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى نه‌كرێت.

 

له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: "پەرلەمانی کوردستان رێز لە بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەگرێت چونکە ئایینی زۆرینەی خەڵکە".

 

هه‌روه‌ها دڵنیای کردوونه‌ته‌وە کە لێژنەکانی پەرلەمان پەرۆشن بۆ ئەو بابەتە، راپۆرتی لێژنەی پەروەردە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێك دادەڕێژرێت کە جێگەی رەزامەندی خەڵکی کوردستان بێت، چونکە لە بنەڕەتدا خواستێك يان نیەتێکی پێچەوانەی ئەمە لای هیچ لایەك بەدینەکراوە.

May be an image of 2 people, people sitting and indoorMay be an image of 9 people, people sitting and people standingMay be an image of 9 people, people standing and people sittingMay be an image of 7 people, people sitting and people standing