ناس کورد-
دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری دا بە ڕەتكردنەوەی تانەیەكی پەرلەمانتاری پێشوو ئاڵا تاڵەبانی لە بازنەی كەركوك كە لە بارەی شێوازی هەژماری كورسییەكانی بازنەی كەركوك پێشكەشی كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بڕیاری دادگا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، ئاڵا تاڵەبانی سكاڵای ئەوەی كردووە كە پاش بەدەستهێنانی 9 هەزار و 58 دەنگ لە هاوپەیمانی كوردستان، لەپاش دیلان غەفوورەوە زۆرترین دەنگی ژنانی هێناوە، پاش ئەوەشی دیلان بە ڕكابەری لەگەڵ پیاوان دەرچووە، دەبوو ئەو ئەم بە كۆتا سەربكەوتایە.
ئاڵا تاڵەبانی لە سكاڵاكەیدا تانەی داوە لە دروستی ئەندامێتی پەرلەمانتاری پیاو (مهیمن علي حسین)، بەڵام دادگای تانەكەی ئاڵا تاڵەبانی رەت كردوەتەوە و بڕیاری داوە تێچووی پارێزەرایەتی دادبینییەكەش بخاتە ئەستۆی.