گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چی بوو؟

تاوانێکی قێزەون لە میسر: باوکێک کوڕەکەی کوشت و تەرمەکەی پارچەپارچە کرد

2022.08.17 - 10:01
App store icon Play store icon Play store icon
تاوانێکی قێزەون لە میسر: باوکێک کوڕەکەی کوشت و تەرمەکەی پارچەپارچە کرد

ناس کورد-

دوێنێ سێشەممە تاوانێکی قێزەون لە پارێزگای قەلیوبیەی میسر ئاشکرا بوو کە تێیدا باوکێک منداڵە 11 ساڵەکەی خۆی کوشتووە و دواتر بۆ شاردنەوەی تاوانەکە، تەرمەکەی پارچە پارچە کردووە و سوتاندوویەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی میسر، دوای ئەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌لیوبیه‌ زانیاری له‌ دانیشتوانی گوندی "مه‌نتیقی" پێگه‌یشتووە كه‌ بۆنێكی ناخۆش له‌ یه‌كێك له‌ شوقه‌کانی نیشته‌جێنه‌كان هەیە، دەستبەجێ هێزەکانیان دەستیان کردووە بە گەڕان و پشکنین.

 

دواتر دەرکەوتووە کە باوێک کوڕەکەی خۆی بە لێدان کوشتووە، چونکە بەردەوام لەگەڵ خوشکەکەیدا دەمەقاڵەی هەبووە، بۆیە کاتێک لێیداوە لەسەر ئەو کارە، سەری بەر دیوار کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

سەرەتا باوکەکە ویستوویەتی تەرمەکە لە شوقەکەی خۆیدا بشارێتەوە، بەڵام ئەو بۆنە ناخۆشەی لێیەوە دەرچووە وایکردووە دراوسێکان گومانیان لێبکەن و پۆلیس ئاگاداربکەن، ئەوەش ناچاری کردووە هەوڵبدات تەرمەکە دەربهێنێت و پارچە پارچەی بکات بۆئەوەی فڕێی بدات و لە نزیکی شەقامەکە بیسوتێنێت.

 

لێكۆڵینەوەكان و لێدوانی شایەتحاڵەكان دەریانخستووە كە دایكی منداڵەکە لەگەڵ باوکە تۆمەتبارەكەی ناكۆكی بووە و لەو ماڵەدا نەژیاوە و هیچی لەبارەی تاوانەكەوە نەزانیوە.

 

لە ئامادەكردنی دۆسیەكەدا، پۆلیس باوكەكەیان دەستگیركردووە و پێشكەشی داواكاری گشتی كردووە، كە دانی بە روداوەكەدا ناوە، ئاماژە بەوە دەكات كە بە نیازی ژیرکردنی لێیداوە نەك كوشتنی، روونیشیكردەوە كە منداڵە مردووەكەی لە ژوورەكەی خۆیدا داناوە بۆ پێنج ڕۆژ، کاتێک تێبینی ڕزینی تەرمەکەی کردووە، دەیبڕێت و دەیخاتە ناو کیسەوە و لەو نزیکانە ئاگری تێبەرداوە.