گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکگرتوو لەبارەى هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە بڕیاری دا

2022.08.17 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو لەبارەى هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە بڕیاری دا

ناس کورد-

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە بەغدا پێی وایە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەبێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە بێت نەک لەڕێگەی دادگا یاخود کودەتاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی دەنگی ئەمریکاوە باس لە هەڵوێستی حزبەکەی دەکات لەسەر داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراقو دەڵێت، "خاڵی یەکەم، ئێمه‌ وه‌ک یه‌كگرتوو پێمانوایە، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت به‌ڕای په‌رله‌مان بێت ئه‌مه‌ نه‌ ئیشی دادگایه‌ و نه‌ ئیشی (ئینقلاب-كوده‌تایه)‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ڕێگه‌ی ده‌ستوریی و یاسایی بێت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌".

 

دەشڵێت، "خاڵی دووه‌م، ئێمه‌ ده‌بێت بزانین بۆچی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ به‌چ یاسایه‌ک هه‌ڵبژاردن بكه‌ین؟ چونكه‌ ئێمه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكه‌ هه‌بو,و پێش هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ندێک لایه‌نی تر تێبینی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی سه‌در داوای ده‌كات جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای ده‌كات له‌م بابه‌ته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بێت بزانین به‌ چ یاسایه‌ک به‌ چ كۆمیسیۆنێک له‌ چ كاتێک هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، هه‌تا ئێمه‌ بتوانین بڕیاری خۆمان بده‌ین ئێمه‌ ناتوانین به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ بڕیار بده‌ین."

 

وتیشی، "لە ئێستادا سێ بۆچوون هه‌یه‌ لە عێراق، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ بۆچوونی ڕه‌وتی سه‌دریه‌ كه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، بۆچوونێكی تر هه‌یه‌ ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بووە‌ ئیتر باقبوڵی بكه‌ین و حكومه‌ت دروست بكه‌ین، لایه‌نی سێیه‌م، ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ له ‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه‌ یان له ‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تێكی ته‌واوه‌ كه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داوا له‌سه‌رۆک كۆمار بكات سه‌رۆک كۆماریش داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كات و په‌رله‌مانیش دانیشتنێک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كات، به‌زۆرینه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌دات و خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌."

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ به‌چ یاسایه‌ک هه‌ڵبژاردن بكه‌ین؟ چونكه‌ ئێمه‌ تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكه‌ هه‌بوو پێش هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ندێک لایه‌نی تر تێبینی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی سه‌در داوای ده‌كات جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای ده‌كات له‌م بابه‌ته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌بێت بزانین به‌ چ یاسایه‌ک به‌ چ كۆمیسیۆنێک له‌ چ كاتێک هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، هه‌تا ئێمه‌ بتوانین بڕیاری خۆمان بده‌ین ئێمه‌ ناتوانین به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ بڕیار بده‌ین، چونكه‌ بووینه‌ قوربانی یاساكان له‌ هه‌ڵبژاردن، خاڵی سێیه‌م ئێمه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ک پێكه‌وه‌ دابنیشین ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چ جیاوازی ده‌بێت له‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی ئێستا؟ ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ک وانه‌بێت ئیتر بۆ ئه‌م هه‌رایه‌ بۆ بۆ خه‌ڵک بنێینه‌وە، دواتر بێینه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان تاس و حه‌مام به‌یه‌كتری ڕازی نه‌بین و به‌ ئه‌نجامه‌كانیش ڕازی نه‌بین دابه‌ش بین به‌سه‌ر سێ جه‌مسه‌ر و ته‌واو ."

 

جەمال کۆچەر وتیشی، "نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق به‌نزیكه‌یی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه،‌ واته‌ بۆنموونه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان (پارتی و یه‌كێتی) مان هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانی تر ئۆپۆزیسیۆنن، له‌وانه‌یه‌ كوسیه‌كی ئه‌م كه‌م بێت بۆ ئه‌وی تر بچێت یان ئه‌وی تر بۆ ئه‌م بێت له‌وه‌ زیاتر نییه‌، كورسی پارتی جێگیره‌ كورسی یه‌كێتی جێگیره‌، له‌ناو سونه‌كانیش هه‌مان سیناریۆ هه‌یه‌ هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه‌، له‌ناو شیعه‌كانیش ڕه‌وتی سه‌در جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌ مالیكی جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌، هادی عامریش هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه‌ ئیتر گۆڕانكارییه‌كی وا گه‌وره‌ نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كگرتوو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن چوون لای ئێمه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ نییه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براكوژی شیعه‌كان نین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براكوژی نین با هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێک یه‌كه‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕازی بن به‌ئه‌نجامه‌كان دووه‌م ئه‌م سیناریۆیه‌ی ئێستا دوباره‌نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ڵێنێک له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی بكرێت، سێیه‌م ده‌بێت بزانین به‌ چ میكانیزمێک هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، چواره‌م ده‌بێت په‌رله‌مان كارابێت چونكه‌ هه‌ڵبژاردن ناكرێت به‌بێ په‌رله‌مانێكی كارا چونكه‌ ده‌بێت پاره‌ بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابین بكرێت ئه‌گه‌ر یاسا هه‌مووار بكرێت واته‌ ئه‌م شتانه‌ هه‌مووی پێویستی به‌ په‌رله‌مانێكی كارا هه‌یه‌. "