گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی دارایی وەڵام دەداتەوە

ساڵی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی پێدەدرێت؟

2022.08.16 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ساڵی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی پێدەدرێت؟

ناس کورد-

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی چارەنووسی دابەشكردنی مووچە لە عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ڕوونکردنەوە دەدات و ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، ئەوەی باسدەكرێت گوایە حكومەتی عێراق ساڵی داهاتوو توانای دابەشكردنی مووچەی نامێنێت و داهاتی نامێنێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی (سێشەممە 16-8-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "ئەمساڵ حكومەت یاسای بودجەی نەبووە و كاری بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت كردووە و لەسەر بنەمای یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی ڕابردووی داهاتەكانی خەرجكردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەتدا باسلەوەنەكراوە، ئەگەر دوو ساڵ لەسەر یەك بودجە پەسەند نەكرا چۆن مامەڵە لەگەڵ داهات و خەرجییەكاندا بكرێن، ئێستاش حكومەتی عێراق كاربەڕێكەرە و ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەبكات و نازاندرێت ساڵی داهاتوو هاوشێوەی ئەمساڵ عێراق بودجەی دەبێت یاخود نا”.

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکردووە، "حكومەتی عێراق بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتەكانی زیادیانكردووە و یەدەگی بانكی ناوەندیی عێراق لەئەمساڵدا بەرزبووەتەوە بۆ 82 ملیار دۆلار و داهاتی زێڕیش 130 تۆنی تێپەڕاندووە و ئەوەی باسدەكرێت گوایە حكومەتی عێراق ساڵی داهاتوو توانای دابەشكردنی مووچەی نامێنێت و داهاتی نامێنێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە”.