کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- په‌رله‌مانتارێكى عێراق داوا ده‌كات وێنه‌یه‌كى كهلهپچهكراوى سه‌دام حسێن له په‌رله‌مان و ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق هه‌ڵبواسرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته په‌ند و عیبره‌ت بۆ به‌رپرسانى عێراق. كازم سەیادی، په‌رله‌مانتارى عێراق كه خه‌ڵكى شارى واسته له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ى خۆى له فه‌یسبوك پۆستێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێێدا پێشنیازى كردووه، وێنه‌یه‌كى سه‌دام حسێن، سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى عێراق كه كه‌له‌پچه بهدهستیهوهیهتى له هۆڵى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵبواسرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته په‌ند و عیبره‌ت بۆ به‌رپرسانى وڵات كه ده‌سه‌ڵات و سته‌مكارى و دزیكردن بۆ كه‌س ناچێته سه‌ر و به‌رده‌وامیش نابێت." سه‌یادى نوسیویەتی، "له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى عێراقدا گفتوگۆ دەکەم." سه‌دام حسێن ساڵى 1979 ده‌سه‌ڵاتى لە عێراق گرته ده‌ست، ساڵى 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌هێزى سه‌ربازى ڕوخێنرا، هه‌مان ساڵ له‌نزیك شارى تكرێت ده‌ستگیركرا و ساڵى 2004 دادگایكردنى ده‌ستی پێكرد و ساڵى 2006یش بە تاوانی ئهنجامدانیى کۆمەڵکوژی گوندى دوجه‌یله‌وه سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.