گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پەیامێک لە بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتییەوە

2022.08.16 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتییەوە

ناس کورد-

 

وەهاب هەڵەبجەی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، " لەهەر شوێن و جێگەیەک خەڵک و حزب و حکومەت پێویستی بەهێزی ئێمە بێت بۆ چاکسازی ڕێگری لە گەندەڵکاران، ئامادەین و سەرقافڵەی کاروانەکە دەبین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی وەهاب هەڵەبجەیی: 

 

ڕێگری گەندەڵ و چەتەکانین

بەرپرسیارییەتی پاراستنی ئاسایشی گشتی لە ئەستۆی ئێمەدایە هەموومان پێکەوە کاراکتەری سەرەکی چاکسازی و گۆڕانکارین. بەکردار سەلماندومانە بەجەستە و خوێن لەگەڵ پرۆژەی چاکسازی یەکێتی و سەرۆک (بافڵ)داین، وە کارەکانمان لەگەڵ هەڤاڵانی کۆماندۆ ئەوە دەردەخەن بۆ هەمیشە لە بەرەی ڕەسەنی گۆڕانکاری و چاکسازی و ڕێبازی ڕاستەقینەی خزمەتکردندا دەمێنینەوە.

 

ئێمە فێرنین خەڵک و حزب و سەرکردەکانمان بۆ کورسی و پۆست و بەرژەوەندی کەسی بفرۆشین، وەک ئەو نا بەرپرسانەی پێشتر پۆستەکانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و خێزانەکانیان بەکار دەهێنا، هەرکەسێک پێچەوانەی ئەم بیر و بۆچوونە لەکارەکانمان بڕوانێت چەواشەکار و تێکدەر و لادەرە دەتوانن بەکاری چاکسازی و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و گەندەڵی بمانناسنەوە بەری خۆری گۆڕانکارییەکانمان بەبێژنگی چەواشەکاری ئێوە ناگیرێت.

 

بەو پەڕی ڕاشکاوییەوە دەیڵێم، لەهەر شوێن و جێگەیەک خەڵک و حزب و حکومەت پێویستی بەهێزی ئێمە بێت بۆ چاکسازی ڕێگری لە گەندەڵکاران، ئامادەین و سەرقافڵەی کاروانەکە دەبین.

 

دەتوانن وەک هەمیشە لەم ڕێبازە ڕاستەقینەدا تاقیمان بکەنەوە، هەرکارێک بکەین بۆ بەرژەوەندی خەڵکە هەرگیز وەک چاوبرسییەکانی پێش گۆڕانکارییەکانی ناو حزبی شەهیدان نەمان ویستووە و نامانەوێت گیرفانی خۆمان پڕبکەین و خەڵکیش برسی بکەین.