گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕەشنوسى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاو ماستەر و دکتۆرا پەسەندکرا

2022.08.16 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
 ڕەشنوسى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاو ماستەر و دکتۆرا پەسەندکرا

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕەشنوسى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاو ماستەرو دکتۆرا پەسەندکرا، هاوکات ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا، پرۆپۆزەلى کردنەوەى دوو زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (2022/8/16) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکانى کوردستان کۆبونەوەى ژمارە پێنجى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى زانستى و ئەکادیمى بەڕێوەچوو. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، 

لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاماژەى بە ئامادەکارییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد بەمەبەستى پێشوازیکردن لە ساڵى نوێى خوێندن و تەواوى ئامادەکارییەکانى وەزارەتى بۆ پێشوازى کردن لە ساڵى نوێى خوێندن بۆ ئامادەبوان خستەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا زانکۆکانى کوردستانى ڕاسپارد کە پلان و بەرنامەکانیان بۆ پێشوازى لە ساڵى نوێى خوێندن ئامادە بکەن، بۆ ئەوەى بەپێى پلانى زانستى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ بەپێى ساڵنامەى زانکۆیی دەستپێبکاتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەشێکى دیکەى وتەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا، ئاماژەى بە ئامادەکردنى ڕەشنوسى ڕێنمایى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا کرد، بۆ ئەمەش جەختى کردەوە کە ڕێنماییەکان بەشێوەیەک دابڕێژینەوە کە زۆرترین توانای زانکۆکانی بۆ تەرخان بکرێت کە تیایدا ڕەچاوی پێوەرو ستانداردە زانستییەکان بکرێت، لەم ڕوانگەیەوە، وەزیرى خوێندنى باڵا دوپاتیکردەوە ڕێنماییەکان پێویستە بەجۆرێک دابڕێژرێت کە زۆرترین دەرفەتى درێژەدان بە خوێندنى باڵا بۆ گەنجانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنین و بتوانین تواناى زانستى و کارامەییەکانیان پەرەپێبدەین، هەروەها ڕێگر بین لەوەى سەرمایەى مادى و مرۆیی وڵاتەکەمان بچێتە دەرەوەو دەبێت ئەو دەرفەتانە لە ناو زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنین، بۆ ئەمەش ئەنجومەنى وەزارەت دواى گفتوگۆى زانستى، بەکۆى دەنگ ڕێنماییەکانى  خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆراى پەسەندکرد، بەشێوەیەک لە داهاتویەکى نزیکدا ڕێکارەکانى دەرکردن و بڵاوکردنەوەى ڕێنماییەکە تەواو دەکرێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لە کۆبونەوەکەدا کۆى پلانی وەرگرتنی خوێندنی بەرایی (دبلۆم، بەکالۆریۆس) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان خرایەڕو، پلانەکە لەلایەن زانکۆکانەوە ئاراستەى وەزارەت کراوە بۆ شێوازەکانى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) و بریتیە لە پێویستى و پلانى زانکۆکان، لەو چوارچێوەیەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم زانکۆکانى ڕاسپارد بەشێوەیەکى ورد و چڕ کاربکەن کە پلانى وەرگرتن بە شێوازێک بێت زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لەزانکۆ حکومییەکان بڕەخسێنین …

 

ئەوەش هاتووە، لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى هەردو زانکۆى (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد، جێگەى ئاماژە پێدانە کردنەوەى ئەم دو زانکۆ حکومیە لە چوارچێوەى ستراتیجى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە بەمەبەستى فراوانکردنى دەرفەتى خوێندنى تەکنیکى و بوارى زانستە کردارییەکان لەهەرێمى کوردستان، دواى پەسەندکردنى لەلایەن ئەنجومەنى وەزارەت پێشنیازى کردنەوەى ئەم دو زانکۆیە ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەکرێت بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کردنەوەیان.

 

لە بەشى کۆتایى کۆبونەوەکەى ئەنجومەنى وەزارەت گفتوگۆ لەبارەى ڕێنماییەکانى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کراو لێژنەى تایبەتى وەزارەت ڕاسپێدرا بۆ ئامادەکردنى دڕافتى کۆتایى ڕێنماییەکان ...