ناس کورد-
بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق بەمەبەستی ئەوەیە ببێتە جێگرەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 16-8-2022) ڕایگەیاند، " بەپێی زانیارییەکانم، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کە ئەمڕۆ دەستی لەکارکێشایەوە کاندیدە بۆ شوێنگرتنەوەی مستەفا کازمی و بوون بە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی عێراق."
بەوتەی فازڵ نەبی، هەربەو هۆکارەش بووە ئەمڕۆ عەلی عەلاوی دەستی لەکارکێشایەوە نەک لەسەر وەرەقەی سپیی چاکسازی.