گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە کازمییەوە لەبارەی بەشداریی هێزی سەربازی لە ناکۆکییە سیاسییەکاندا

2022.08.16 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە کازمییەوە لەبارەی بەشداریی هێزی سەربازی لە ناکۆکییە سیاسییەکاندا

ناس کورد-

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق بانگهێشتی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی له‌ بینای حكومه‌ت به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن، دەشڵێت، دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، نابنه‌ لایه‌ندار له‌ هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسییدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا مستەفا کازمی (سێشەممە 16-8-2022) ڕایگەیاند، "له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیی نیشتمانییه‌وه‌ بانگه‌واز له‌ برایانی سه‌ركرده‌ی هێزه‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌م، به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن كه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ بینای حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانج لە كۆبوونه‌وه‌كه‌، ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانیی جددی و هاوبه‌شه‌ له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێراق و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاوه‌ کە له‌ ئاستی خواسته‌كانی گه‌لانی عێراقدا بێت." 

 

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای له‌ سەرجەم لایه‌نه‌ نیشتمانییه‌كان كردووه‌، گرژییه‌كانیان له‌ ئاستیی شەقام و میدیایی هێور بكه‌نه‌وه‌.

 

مستەفا کازمی جەختیشی کردووەتەوە، دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، نابنه‌ لایه‌ندار له‌ هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسییدا و سەرنجیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان لێكه‌وته‌ و كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ئاسایش هه‌بێت.