ناس کورد-
موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر دواخستنی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە (16ی ئابی 2022) بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند، "دواخستنی خۆپیشاندانی شەممە رادەگەیەنم تا کاتێکی تر، بۆ ئەوەی پیلانە بەدخوازەکانتان پووچەڵ ببنەوەو گەندەڵیەکانتان بە خوێنی عێراقییەکان ئاو نەدەن کە زۆربەیان بوونەتە قوربانی گەندەڵی و ئارەزووەکانتان."