گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەوانی سلێمانی هۆکاری هێنانی هێنانی هێز بۆناو بیناکەی ئاشکرا کرد

2022.08.16 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانی سلێمانی هۆکاری هێنانی هێنانی هێز بۆناو بیناکەی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو هێزەی ئەمڕۆ لە بینای شارەوانی جێگیرکرا لەسەر داوای ئەوان بووە بۆ ڕێگریکردن لە هەندێک گەندەڵ و مافیا کە دەیانەوێت زەوی داگیربکەن و دەست بۆ موڵک و ماڵ و ڕزقی هاوڵاتیان و دەوڵەت ببەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەیلا عومەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (16ی ئابی 2022) وتی، "کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون بوونەتە مافیا بۆ سەر کۆشک و زەوی و ماڵەکانی شارەوانی".

 

وتیشی، "هەرکەسێک زەوی بەبێ مۆڵەت خەت خەت بکات و بیفرۆشێت رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە".

 

هاوکات فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە دەڵێت، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران.

 

فەرماندەییەکە لە ڕوونکردنەوەیکدا (16ی ئابی 2022) دەڵێت، "ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلیمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلیمانی."