گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ھێزەکانی کۆماندۆ هۆکاری جوڵاندنی هێزی بۆ ناو شارەوانی سلێمانی ئاشکرا کرد

2022.08.16 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
ھێزەکانی کۆماندۆ هۆکاری جوڵاندنی هێزی بۆ ناو شارەوانی سلێمانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە دەڵێت، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرماندەییەکە لە ڕوونکردنەوەیکدا (16ی ئابی 2022) دەڵێت، "ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلیمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلیمانی."