گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە: پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە

2022.08.16 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە: پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە

ناس کورد-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی دامەزراندنی حزبەکەیدا ڕایگەیاند، "پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامی مەسعود بارزانی بە بۆنەی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی شازدەی ئاب و یادی حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم كەوادیر و لایەنگر و جەماوەری پارتی و تێكڕای خەڵكی كوردستان دەكەم.
لە یادی شازدەی ئابدا پەیامم بۆ جەماوەر و لایەنگر و ئەندامانی پارتی ئەوەیە كە پارتی حزبی قەزیە و بەهاكانە و، شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانیی نەمر و جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە. بۆیە پێویستە هەموو پارتییەكان لە ئاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان و خوێنی شەهیدان بن و دەبێ ئەركی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن كە خزمەتكردن و بەهێزكردنی كوردستانە. داوا لە هەموو پارتییەكان دەكەم ئیرادە و هیوایان بەهێز بێ چونكە، پارتی ئیرادە و هیوا و هێزە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.
مسعود بارزانی
16ی ئابی 2022