گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەوانی سلێمانی لەسەر بڵاوبوونەوەی هێزێکی چەکدار لێدوانی دا

2022.08.16 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
شارەوانی سلێمانی لەسەر بڵاوبوونەوەی هێزێکی چەکدار لێدوانی دا

ناس کورد-

هێزێکی چەکدار لە دەوروبەری باڵەخانەی شارەوانیی سلێمانی بڵاوکراونەتەوە و وتەبێژی شارەوانیش دەڵێت، ئاگاداری ئەو بابەتە نین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زەردەشت ڕەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی تایبەت بە "ناس کورد"ی (16ی ئابی 2022) وتی، "بوونی هێز هیچ پەیوەندی بە شارەوانی سلێمانییەوە نییە."

 

وتیشی، "دەوام لای ئێمە زۆر ئاساییە و هیچ هێزێکی نەهاتووەتە سەر شارەوانی."

 

جەختیکردەوە کە "ئەمڕۆ زەوی دابەشدەکرێت بەسەر کەسوکاری شەهیداندا و مەراسیمێکیش بەو بۆنەیەوە سازکراوە."