گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم چەند هەلێکی کاری ڕاگەیاند.. فۆڕم پر بکەنەوە

2022.08.15 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم چەند هەلێکی کاری ڕاگەیاند.. فۆڕم پر بکەنەوە

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوەکان بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دانانی شەش کەس دا بۆ ئەنجومەنی گشتی ڕاژە، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری داتا ئینتری بە مووچەی مانگانەی 750 هەزار دینار بۆ هەریەکێک لەو کەسانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کاری ئەو شەش کەسە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت، واتە لە 1ی ئەیلولی 2022 تاوەکو 31ی کانونی یەکەمی 2022، و دوا ڕێکەوت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان 23ی ئابی 2022دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.

 

مەرجەکانی کەسی پێشکەشکار:

لایەنی کەم بڕوانامەی دیبلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت.
توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد).
توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گروپ.
وردبین بێت لە کارەکەی.
باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت.

 

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لەسەر ئەم لینکە کلیک بکە.