گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەی دانیشتوان

تەنها لە 50 ڕۆژدا چارەکە ملیۆنێک منداڵ لە میسر لەدایکبوون

2022.08.15 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
تەنها لە 50 ڕۆژدا چارەکە ملیۆنێک منداڵ لە میسر لەدایکبوون

ناس کورد-

بەپێی دواین ئامارەکانی تەقینەوەی دانیشتوان، ژمارەی دانیشتوانی میسر گەیشتووەتە زیاتر لە 103 ملیۆن و 750 هەزار کەس، تەنها لە 170 ڕۆژی ڕابردووشدا، 750 هەزار منداڵ لەدایکبوون، واتە هەموو 50 ڕۆژێک، چارەکە ملیۆن منداڵ زیادی کردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ساڵی ڕابردوودا حکومەتی میسر لەڕێگەی "ستراتیژی نەتەوەیی بۆ دانیشتوان" دەیەوێت زیادبوونی دانیشتووان کۆنتڕۆڵ بکات، ئەوەش بەهۆی بەرزی ڕێژەی منداڵبوونەوە کە کاریگەری کردووەتەسەر کواڵێتی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

 

دوای ئەوەی دانیشتوانی میسر بووە 103 ملیۆن کەس، لە 24ی نیسانی ڕابردوودا، واتە دوای 61 ڕۆژ، چارەکە ملیۆنێک منداڵ لەدایکبوون، پاشان تاوەکو 22ی حوزەیرانی، چارەکە ملیۆنێکی تر لەدایکبوون، واتە لە ماوەی 51 ڕۆژدا، هەروەها تاوەکو 11ی ئاب، واتە لە 50 ڕۆژدا، چارەکە ملیۆنێکی تر منداڵ لەدایکبوون، واتە لە 170 ڕۆژدا 750 هەزار منداڵ لەدایکبوون.