گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی پەیامێکی بۆ پارتی نارد: یەک پاکێجی نیشتمانی

2022.08.15 - 20:31
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی پەیامێکی بۆ پارتی نارد: یەک پاکێجی نیشتمانی

ناس کورد-

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە پارتی دەکات ھەوڵەکانیان بە جۆرێک یەکبخەن کە لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلدا بێت بە تایبەت لە بەغدا و بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە ڕوبەڕووی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عێراق ببنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی تێپەربوونی 76ی ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە کرد (15ی ئابی 2022) دەڵێت، "پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە پێناو ڕەوینەوە وتێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی کەلەسەر رێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری ھاوبەش لە کوردستان و عیراق و بە تایبەتی لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا دروست بوون ."

 

دەشڵێت، "ھەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسیەکانی جیھان و ناوچەکە و عیراق بەھەند وەربگیرێت و گشت ھێز و لایەنە سیاسییەکان ھەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە ڕوبەڕووی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عیراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی ووڵات لەو دۆخەی تێیکەوتوە."