گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو ئەگەرەکە چین؟

ڕۆژنامەكەی حیزبوڵا: لە پاش یاری شەقام دوو ئەگەر لە پێش عێراقدان

2022.08.15 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەكەی حیزبوڵا: لە پاش یاری شەقام دوو ئەگەر لە پێش عێراقدان

ناس كورد-

ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی کە لە حزبوڵاوە نزیکە ​​ڕایگەیاندووە، هەنگاوی ئەم دواییەی ڕەوتی سەدری ئاماژەیە بۆ ئەوەی یاری شەقام نزیکە لە کۆتایی؛ یان گەڕانەوە بۆسەر مێزی دانوستان، یان چوونەناو ڕووبەڕووبوونەوەی توند و چەکداری کە هەردوو جەخت دەکەنەوە خۆیان بەدوور دەگرن لێی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەكە لە راپۆرتەكەیدا (15ی ئابی 2022) ئاماژەی بەوەكردووە، "خۆپیشاندانەكانی پێشوو كە رەوتی سەدری بانگەشەیان بۆ كردبوو شكستیان هێنا لە بەدیهێنانی هیچ ئامانجێكی سیاسی، بەڵگەش رەتكردنەوەی داواکاری سەدر بوو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە بۆ دەستێوەردان و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان".


ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە سەدر بڕیاریداوە بچێتە ناو "یاری ژمارەكان" لەڕێگەی بانگەشەکردنی بۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی لە شەممەی داهاتوودا، سەدر پێی وایە ئەو هەنگاوە گواستنەوە بۆ قۆناغێكی نوێ كە وردە وردە جموجۆڵەكانی سەر شەقامەكان زیاد دەكات.

 


رۆژنامەكە سەدری تۆمەتبار کردووە بە داخستنی دەرگای دانوستانەكان، هەروەها لە زاری سەرچاوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیشەوە هۆشداری دەدات لە پێكدادانی نێوان جەماوەری چوارچێوەکە لەگەڵ جەماوەری ڕەوتی سەدر، جەختیکردووەتەوە کە ئەم دۆخەی ئێستا "مەترسی شەڕی ناوخۆی لەسەرە و کەسیش ڕزگاری نابێت لێی ئەگەر ڕووبدات".


لە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەکەدا، سەرکردە لە ڕەوتی سەدر و وتەبێژی پێشووی بزووتنەوەکە، شێخ حەسەن زەرکارانی دەڵێت، "موقتەدا سەدر پێی وایە ئەمە دوا دەرفەتە بۆ چاکسازی، ئەگەر کۆمەڵگای عێراقی هاوکاری ڕەوتی سەدری نەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی گۆڕانکاری، ئەوەش هیچ دەرفەتێکی تر نامێنێت و ناتوانین ئێمە ئەم گۆڕانکارییە بکەین، دواتر گۆڕانکارییەکە لە دەرەوەی عێراقەوە دێت نەک لە ناوەوەی، چونکە ڕەوتی سەدری تاکە لایەنە کە توانای هەڵگرتنی پرۆسەی گۆڕانکاری و قوربانیدانی هەبێت لە پێناویدا”.

 

زه‌ركارانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كاتێك ڕەوتی سه‌دری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و چینه‌ سیاسییه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌قامی عێراق دابڕاون، و ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئاوات و خواسته‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌دا نییه‌، كه‌سانی دیكه‌ جه‌ماوه‌ری خۆیان دامه‌زراند بۆ ناڕه‌زایه‌تی له‌ دژی خه‌ڵك و ئه‌مه‌ش هه‌یه‌". دژایەتییەکی سەیر، ئەگەر پێیان وایە ئەم پرۆسەیە ئامرازێکە بۆ سەلماندنی قورسایی خۆیان لە شەقامدا، بزووتنەوەی سەدری کار لەسەر خۆپیشاندانێک دەکات کە قورسایی میللەت نیشان دەدات کە داوای چاکسازی دەکات، و کە دەیەوێت ئەم ڕێگایانە بگۆڕێت کە عێراقییەکانیان ماندوو کردووە شەقامی گەندەڵی”.