گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شێیەکی زۆر لە ئێرانەوە ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە و کەشوهەوا دەگۆڕێت

2022.08.15 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
شێیەکی زۆر لە ئێرانەوە ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە و کەشوهەوا دەگۆڕێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە بڕێک شێ لە وڵاتی ئێرانەوە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە زیاتر هەست بە گەرما دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت، لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما نزمبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاندم سبەی سێشەمە 16-8-2022 ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ دەبێت، "لە ئەنجامی کشانەوە و لاوازبوونی ئەو بارستە ھەوا فێنک و وشکەی لەدەریای ناوەراستەوە کاریگەری لەسەر کەشی ناوچەکانمان بوو پلەکانی گەرما سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلە ڕوو لەبەرزبونەوە دەکاتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کاتەکانی سبەی ئێوارە و شەودا بڕێک شێ لە وڵاتی ئێرانەوە ئاسمانی ناوچەکانی سنوری باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێم دەگرێتەوە و لەئەنجامدا ئاسمانی ئەم ناوچانە بە زۆری لە ساماڵەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەستکردن بەگەرما زیاتر دەبێت کە تا رۆژی ھەینی ١٩-٨-٢٠٢٢ کاریگەری ئەم شێ و گەرمیە لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و بەتایبەت سنوری رۆژھەڵاتی ھەرێم پلەکانی گەرماش تا ھەمان بەڕوار بەبەرزی دەمێنێتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوابەدوای ئەوە بەگشتی کاریگەریی گەرما لە ھەفتەی داھاتوودا کەمتر دەبێتەوە.