ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، کار لەسەر کەمکردنەوەی باج و ڕسوماتی کارگەکان دەکات و بڕیاریش درا، لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کار ئاسانیان بۆ بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمرۆ دووشەممە 2022/8/15، لە دیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری و بە ئامادەبوونی کوێستان محمد، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دۆخی کارگەکان و کێشە و گرفتەکانیان لەڕوی باج و ڕسوماتەوە بوو، تیایدا بڕیار درا کار ئاسانیان بۆ بکرێت، لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی گومركی ههرێم، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبهرهی میری، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی بازرگانی، بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی پیشەسازی ئامادەبوون و بەوردی باس لە گرفتی کارگەکان کرا لە هەرێمی کوردستان لە ڕووی وەرگرتنی باج و ڕسومات کەوا ئاستەنگی بۆ کارکردنیان دروستکردووە.
ئەوەش هاتووە، بۆ ئەو مەبەستەش، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری پشگیری تەواوی خۆی دەربڕی کە هاوکار بێت بۆ کار ئاسانیکردن لە کەمکردنەوەی گرفتی کارگەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆتایی دا، بڕیار درا لە ڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بەدواداچوونی چڕ بۆ کارگەکان بکرێت تابتوانن کێشەکانیان چارەسەربکرێن.