گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی سنوردارکردنی خواردنەوەی ئاو لە دەزگایەکی تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.08.15 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی سنوردارکردنی خواردنەوەی ئاو لە دەزگایەکی تەندروستی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە لەبارەی سنوردارکردنی خواردنەوەی ئاو لەلایەن کارمەندەکانیانەوە ڕایگەیاند، لە خەمی دابین کردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆش ئەو هەنگاو نراوە، دەشڵێت، چاکسازی لە هەنگاوێکی بچوکەوە دەستپێدەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە (دووشەممە 15-8-2022) ڕایگەیاند، "دەزگای تەندروستی لە خەمی دابین کردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکیە بۆ نەخۆش و ئەو کەسانەی پێویستیانە و لەو پێناوەدا ئیدارەی خوار ئێمە بە ئەرکی یاسایی خۆیان هەڵساون بە کەم کردنەوەی گشت خەرجییە نا پێویستە نا سەرەتاییەکان و ئەمەش سیاسەتی گشتی چاکسازیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە جێگەی دەستخۆشی و سوپاس کردنە نەک رەخنەی بێ بنەما، لە چاکسازی لە بچوکترین بوارەوە تا گەورەترینی دەسەڵاتمان بەردەوام دەبین پشتیوان بە خوای گەورە، ئەو کەسانەی ڕەخنە لە هەر چاکسازییەکی بچوک دەگرن هەڵەن و تێ ناگەن کە سەرەتای هەزاران کیلۆمەتر تەنها یەک هەنگاوی بچوکە."