ناس کورد-
هەیسەم ئەلجوبوری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و دەڵێت، ئەوە خەیاڵە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەلجبووری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، گەڕانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ دۆخی پێشووی خەیاڵێکە، چونکە لەو حاڵەتەدا زیانی زیاتر دەبێت لەوەی کە بەو نرخەی ئێستای بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، " "دەبێت بیر لەوە بکەینەوە چۆن دەتوانرێت هێزی دیناری عێراقی بگەڕێتەوە بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بە بڕیاری حکومەت نا، بەڵکو لە ڕێگەی خواست و خستنەڕووەوە."