گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەیەکى پێکهێنا

داواکارى گشتى لێکۆڵینەوە لە زیادبوونى ڕێژەى جیابوونەوە دەکات

2022.08.14 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
داواکارى گشتى لێکۆڵینەوە لە زیادبوونى ڕێژەى جیابوونەوە دەکات

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى داواکارى گشتى هەرێم لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەکات بۆ زیادبوونى ڕێژەى جیابوونەوەى هاوسەران و لیژنەیەکیشى بۆ بەدواداچونی کێشەی شکانی بۆری ئاوی ئیفرازى سێی هەولێر پێکهێنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پرسانە لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى تاوتوێکران، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى داواکارى گشتى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکەک

 

بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی کۆبونەوەی ئەنجام دا بۆ بەدواداچوون لە بابەتەکانی پەیوەست بە دادگای بەرایی .

 

لە رێکەوتی ١٤/٨/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان دادوەر ( کاوە فتحی معصوم ) کۆبونەوەیەکی ئەنجام دا لە گەل پۆلێک لە دادوەرانی داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو داوایانەی کە حکومەت لایەنە تیایدا لە دادگاکانی بەرایی وە راوبۆچوونی دادوەرانی داواکاری گشتی تاوتۆ کرا بۆ ئەم بابەتە .

 

لە ھەمان کاتدا بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی بریاری دا بە پێک ھێنانی لیژنەیەک لە دادوەرانی داواکاری گشتی بۆ بەدواداچونی کێشەی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز ی (٣) کە لەم دواییە تێکچوونەکەی دووبارە بۆتەوە ... ھەروەھا بەرێزیان تاوتۆی کێشەی زیادبونی داواکانی جیابونەوە ( طلاق _ تفریق ) لە دادگاکانی باری کەسی لە ھەرێمی کوردستان کرد دوای ئەوەی ئامارەکان نیشان دەدات کە ئەم حالەتە لە زیاد بوونە بۆ ئەم مەبەستەش بەرێزیان داوای پێداچوونەوەی ئەم بابەتەی کرد .

جێی باسە دادوەرانی دادگای لێکۆڵینەوە و دادگای بەرایی و دادگای کارگێری و دادوەرانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئامادەی کۆبونەوەکە بوون .

 

‏‎                  يه كه ى

‏‎راگه ياندن و په يونديه كانى

‏‎سه روكايه تى داواكارى گشتى