گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى عامرى و مەسرور بارزانى

2022.08.14 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى عامرى و مەسرور بارزانى

ناس کورد-

 

هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح لەگەڵ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆبووەوە و جەختیکردەوە لەسەر چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ رزگارکردنى عێراق  لەو دۆخە مەترسیدارەى تێیکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامرى لەکۆوبونەوەکەدا  ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى مەسرور بارزانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازیمان لە بەڕێز هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.

 

لە دانیشتنەکەدا دوا رەوشی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر کرا.

 

سەرۆکی ھاوپەیمانێێ فەتح ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی رۆلێکی کارایان لە هاوکێشە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی عێراق ڕێگەی گفتوگۆ بگرنەبەر  و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاکو عێراق لەو دۆخە مەترسیدارە رزگار بکەن.

 

پالپشتیی حکومەتی هەرێمان بۆ هەموو جۆرە دانوستان و گفتوگەیەک دەربڕی کە لە سەر بنەمای یەکترقبولکردن و بەهێز کردنی متمانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێکهاتەکانی عێراق زۆر بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە کە دەکرێت ببنە بنەمای لەیەکتر نزیکبوونەوە و چارەسەری کێشەکان.

 

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێ کردنی دەستور لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانە و عێراق دەخاتە سەر ڕاستەڕێی پێشکەوتن و بووژانەوە.