گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارزانى و عامرى هەڵوێستێکى هاوبەشیان راگەیاند

2022.08.14 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانى و عامرى هەڵوێستێکى هاوبەشیان راگەیاند

ناس کورد-

 

مەسعود بارزانى و هادى عامرى جەختیان کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو هەڵوێستە هاوبەشەى بارزانى و عامرى دواى کۆبوونەوەى نێوانیان راگەیەنرا، کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى بارەگاى بارزانى.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 14ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیتیی فەتح کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.