گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆش دەتوانیت بیکڕیت

هاتوچۆی سلێمانی باس لە شێوازی فرۆشتنی ژمارە نایابەکان دەکات (ڤیدیۆ)

2022.08.14 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شێوازی فرۆشتنی ژمارە نایابە چوار ژمارەیی و پێنج ژمارەییەکانی ئۆتۆمبێلی بە شێوەیەکی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتیان ڕووندەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سێلمانی بە ناس کوردی (14ی ئابی 2022) ڕاگەیاند، لەئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن بەشێوازی ئۆنلاین و لە سایتی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە فۆڕمێک پڕبکەنەوە.

 

دەشڵێت، "لەناو فۆڕمەکەدا داواکار داوای ژمارەیەک دەکات کە خۆی دەیەوێت، دواتر دێتە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و لیژنەیەکی تایبەتمەند دانراوە بۆ ئەو ژمارانەی داواکراون لەلایەن هاوڵاتیانەوە، ئەگەر هەرخۆی ئەو ژمارەیەی تۆمار کردبوو، ئەوا دەچێت پسوڵەیەکی دووملیۆن دیناری دەکات و دەکرێت بەناویەوە".

 

"ئەگەریش چەند هاوڵاتیەک هەمان ژمارەیان تۆمار کردبوو، ئەوە لەلایەن لیژنەکەوە دەخرێتە تیروپشکەوە،" بەهمەن عەبدوڵا وای وت.


باسی لەوەش کرد "ئەو هاوڵاتیەی دەبێت بە خاوەنی ئەو ژمارەیە ئازادە لە فرۆشتنەوە یاخود بەکارهێنانی ئەو ژمارەیە و لە کۆنتڕۆڵی ئێمەدا نامێنێت."


ئەو بەرپرسەی هاتوچۆی سلێمانی جەختیکردەوە کە "تاوەکو ئێستا وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نەداوە ژمارە نایابەکان بەشێوەی بانگەوازی ئاشکرا بفرۆشرێت و بخرێتە مەزادەوە".