گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەنجومەنی دادوەری وەڵامی داواکەی سەدری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دایەوە

2022.08.14 - 12:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی دادوەری وەڵامی داواکەی سەدری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دایەوە

ناس کورد- 

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق له‌باره‌ی داواکەی موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نیه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق (یەکشەممە 14-8-2022) كۆبووه‌وه‌ و له‌باره‌ی دۆخی عێراق و پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆی کرد. 

 

ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، "ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ ده‌ست له‌ كاروباری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن وه‌ربدات، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌".