گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگایەکی سەرەکی بازرگانییە

ڕووباری ڕاین لە ئەڵمانیا بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرەو وشکبوون دەڕوات

2022.08.14 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووباری ڕاین لە ئەڵمانیا بەهۆی وشکەساڵییەوە بەرەو وشکبوون دەڕوات

ناس کورد-

بەهۆی وشکەساڵییەوە لە وەرزی هاویندا، ئاستی ئاو لە رووباری راین کە یەکێکە لە رێگا بازرگانییە هەرە گرنگەکانی ئەڵمانیا بە رێژەیەکی زۆر بەرز کەمبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن کە وشکەساڵی درێژخایەن و بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری پلەکانی گەرما کاریگەرترین هۆکاری دابەزینی ئاستی ئاوە لە رووباری راین هاوشێوەی رووبارەکانی دیکە و زیاتر دابەزینی ئاستی ئاو بە واتای بەکارنەهێنانی ئەو کەشتییانە دێت کە باری قورسیان پێیە لە رووبارەکە و هۆشداریش لەوە دەدرێت کە ئەمە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ئابووری.

 

پسپۆڕ لە ئەنیستیتوی فیدڕاڵی بۆ ئاو، باستیان کلەین رایگەیاندووە کە دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکە بەردەوام دەبێت و گوتی: "پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو کەمێک باران ببارێت، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو".

 

فەرمانگەی دەریاوانی و رێگا ئاوییەکانی فیدڕاڵ رایگەیاندووە کە تاکو کۆتایی هەفتە چاوەڕێ دەکرێت ئاستی ئاو لە راینی ناوەڕاست 10 بۆ 15 سانتیمەتر کەم بکات.

 

رووباری راین یەکێکە لە رێگا ئاوییە هەرە قەرەباڵغەکانی جیهان و لە رێگای ئەم رووبارەوە کەشتیی گواستنەوەی کەلوپەل و شتومەک دێن و دەڕۆن.