ناس کورد-
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی بە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە دەڵێت، "لە شوێنی خۆم، لە قایمقامییەتی هەڵەبجەوە، بەردەوامم و خزمەت دەکەم".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوخشە ناسیح لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی ئابی 2022) نوسیویەتی، "هیچ کات بیرم لەوە نەکردۆتەوە خۆم لەبەرپرسیارییەتی بدزمەوە، هەموو کات هەوڵمداوە لێبڕاوانە کارەکانم ڕاپەڕێنم لە هەر پلەو پۆستێکدا بوبێتم، گرنگ ئەوەیە خزمەت بکەم و خزمەتکار بم بۆ هەمووان بێ جیاوازی."
دەشڵێت، "هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا قسەوباسیان لەبارەی دەوام نەکردن و هەندێک قسەی نادروستی تریشیان لەبارەی بەندەوە کردووە، بەهەموو لایەیەکی رادەگەیەنم؛ من لێرم، لەشوێنی کارەکەی خۆم، لە قایمقامییەتی هەڵەبجەوە، بەردەوامم و خزمەت دەکەم، وێنەکە ئەمڕۆ (14ی ئابی 2022) گیراوە، ئەوەی وتراوە راست نییە."