گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕووسیا هۆشداری بە ئەمەریکا دەدات

2022.08.13 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووسیا هۆشداری بە ئەمەریکا دەدات

ناس کورد-

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە ئەمەریکای باکوور لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دەدات لەوەی، هەر جۆرە دەستبەسەرداگرتنێکی سەروەت و سامانی ڕووسیا لەلایەن ئەمەریکاوە، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ واشنتۆن بە تەواوی تێک دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای ئەوەی مۆسکۆ لە 24ی مانگی دووی ئەمساڵدا دەیان هەزار سەربازی ناردە ئۆکرانیا، پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرچاو تێکچووە، لە کاتێکدا ڕووسیا بە "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت" ناوی بردووە.

 

بەرپرسانی باڵای ڕۆژئاوا لەوانە جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پێشنیازیان کردووە کە دەست بەسەر یەدەگی پارەدا بگیرێت بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە بودجەی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا لە داهاتوودا.

 

ئەلێکساندەر دارکیڤ، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی تایبەت بە ئەمەریکای باکوور لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "تاس"ی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "ئێمە ئەمەریکییەکان ئاگادار دەکەینەوە لە لێکەوتە زیانبەخشەکانی ئەم جۆرە کارانە کە بۆ هەمیشە زیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەگەیەنێت و نە لە بەرژەوەندی ئەوان و نە لە بەرژەوەندی ئێمەشدایە."

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییە جیهانییەکان،  ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی 30 ملیار دۆلار لە سەرمایەی کەسانی دەوڵەمەند و ئەوانەی پەیوەندییان لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا هەیە سڕ کردووە.