گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەسەر بارانبارینی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت

2022.08.13 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەسەر بارانبارینی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایگەیاند،، هاتنی شەپۆلی گەرمای توند كۆتایی هاتووە، دەشڵێت، بارانبارین لەگەڵ وەرز گۆڕیندا دەست پێ دەكات و ئەمساڵ بارانبارین ئاسایی دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێم (شەممە 13-8-2022) ڕایگەیاند، لە ئێستادا هاتنی شەپۆلی گەرمای توند كۆتایی هاتووە و پلەكانی گەرما تا كۆتایی ئەم مانگە بە جێگیری دەمێننەوە بە جۆرێك كەشوهەوای ڕۆژ گەرم و بە شەودا فێنك دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی داهاتوو پلەكانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و هەروەها بارانبارین لەگەڵ وەرز گۆڕیندا دەست پێ دەكات و ئەمساڵ بارانبارین ئاسایی دەبێتەوە.