گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاری لەبارەی خانەنشینیی زۆرەملێ لە هەرێم

2022.08.13 - 18:09
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەی خانەنشینیی زۆرەملێ لە هەرێم

ناس کورد-

بەرپرسێكی خانەنشینيی پێشمەرگە، لەبارەی ڕێکارە نوێیەکانی خانەنشینکردنی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئێستا زیاتر کار لەسەر خانەنشینيی زۆرەملێ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا سەرحەد جەلال لاوەرانی، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى خانەنشینیی وەزارەتی پێشمەرگە (شەممە 13-8-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "هەر پێشمەرگەیەک تەمەنی 45 ساڵ زیاتر بێت و خزمەتیشی 15ساڵی تێپەڕ کردبێت، ئەوە بەپێی یاسا خانەنشین دەکرێت، بەو مەرجەی بە ڕەزامەندیی سەرووی خۆی بێت".

 

ئاماژەی بەوەش داوە، "ئێستا زیاتر کار لەسەر خانەنشینی زۆرەملێ (ئیجباری) دەکرێت کە ئەویش بەپێی یاسای ژمارە 38ی ڕاژە و خانەنشینیی پێشمەرگە دەکرێت".

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " بەپێی یاسای 38، داوا لە هەموو یەکەکانی وەزارەت کراوە، ئەوەی کاتی خانەنشینی هاتووە ناوەکانیان رەوانە بکرێت، بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی خانەنشینکردنیان جێبەجێ بکرێت".

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە، "بەپێی یاسای چاکسازی، ناکرێت مووچەی خانەنشینی لە شوێنی دیكە خەرج بکرێت، بەڵكو دەبێت تەنیا لە خانەنشینیی گشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری بێت".

 

جەختیشیکردووەتەوە، " بەپێی ڕێکارە یاساییەکان، جگە لە پێشمەرگەی ئاسایی، ئەفسەر و پلەدارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەش دەکرێت."