گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەشت مەترسیی درەنگ خەوتنی منداڵ ئاشكرا دەكرێت

2022.08.13 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت مەترسیی درەنگ خەوتنی منداڵ ئاشكرا دەكرێت

ناس کورد- 

لە نوسینێکدا د. محەممەدحەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان هەشت مەترسیی درەنگ خەوتنی منداڵی ئاشکرا کرد و دەڵێت، ئەو منداڵانە گەشەیان دوا دەکەوێت بەتایبەت لە باڵادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکە: 

 

مەترسییەکانی درەنگخەوتنی منداڵ!

- ئەو منداڵانەی لەدوای کاتژمێر ( 9 )ی شەو دەخەون یان تا درەنگانی شەو دەمێننەوە ئەم مەترسییانەیان لەسەر هەیە:

١- گەشەیان دوا دەکەوێت بەتایبەت باڵا.

٢- بەرگری لەشیان لاوازدەبیت و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی زۆر دەبیت. 

٣- منداڵ تووشی پەشۆکان و ناڕەحەتی و گرفتە دەروونیەکان دەبێت. 

٤- گەورەترین مەترسی لەسەر ئەو بەشەی مێشک دروستدەکات کە بەرپرسی هۆش (عقل )ی منداڵە و خانەکانی تێکدەشکێنێت. 

٥- مێشک توشی بێتوانایی دەکات و ئەگەری لەبیرچونەوە زیاتردەکات.

٦- هەستکردن بەماندویەتی و شەکەتی و  بەجێنەگەیاندنی ئەرکی رۆژانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو. 

٧- زیان بە تەندروستی چاو، دڵ، چەندین ئەندامی تر دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن زیاددەکات.

٨- چەندین گرفتی تر کە پێچەوانەی سوودەکانی زوو خەوتنی منداڵە.

د. محەممەدحەسەن 

پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان