گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی پارتی ’’مەترسییەکی گەورە’’ ئاشکرا دەکات

2022.08.13 - 16:56
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی پارتی ’’مەترسییەکی گەورە’’ ئاشکرا دەکات

 

ناس کورد- 

بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ڕایگەیاند، لە سنووری خانەقین بە دوو جۆر غەدر لە کورد دەکرێت و ھەوڵی دەرکردنیان دەدرێت، ھێزە عێراقیەکان فشاریان لێ دەکەن و بەشەویش بەناوی داعش ھەڕەشەیان لێ دەکرێت، دەشڵێت، ئێستاش کەمئاوی ڕووی تێکردوون، بۆیە خەڵک گوندەکان جێدێڵن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین (شەممە 13-8-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "قەرەتەپە و جەبارە و تا دەچێتە حەوزی حەمرین بەگشتی بەشێکی زۆری جووتیاران چۆڵیان کردووە نەک ھەر ئەوە بگرە تا کەلاریش ھاتووە و شێخ باوەش چۆڵ کراوە، ئەوەش لەبەر دوو ھۆکارە، یەکەم فشارێکی زۆریان لەسەرە لەلایەن سوپا و حەشدی شەعبی بەناوی بەرگریکردن لە جووتیارانی عەرەب و کوردیش بێ دەسەڵاتە ئەمە بەڕۆژە و بەشەویش بەناوی داعش ھەڕەشەیان لێ دەکرێت و تەقەیان لێ دەکرێت و بۆمبیان بۆ دادەنرێتەوە و خەڵک دەکوژن و ھاوکات کەمبوونەوەی ئاویش بووەتە ھۆکارێکی دیکە ".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سنووری قەرەتەپە و جەبارە تا دەگاتە جەلەولا ١٥ گوند مەترسی چۆڵکردنیان لەسەر ھەیە بەھۆی ئەوەی ئێستا تووشی کەمئاویەکی زۆر بوونە، بۆیە خەڵک ماڵی خۆی جێھێشتووە و تەنھا بۆ کارکردن دەگەڕێنەوە و تا ئێستاش ھیچ چارەسەریان بۆ نەکراوە و تەنھا بەتەنکەر ئاویان بۆ دەبردرێت لە گەرمیان ئەوەش چارەسەر نیە، چونکە کێشەی کشتووکاڵ و ئاژەڵداری ئەوان چارەسەر ناکات، بۆیە دۆخی ناوچەکە زۆر خراپە و مەترسیەکی گەورە لەسەر کوردی خانەقین بەگشتی ھەیە".