گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەی گەنم

وادەی گەیشتنی پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی هەرێم ئاشکرا کرا

2022.08.13 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی گەیشتنی پارەی قەرزی گەنمی جوتیارانی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە ئەم ھەفتەیە پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ سێ ساڵ بگاتە ھەرێم کە 309 ملیار دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمیی پارتی (13ی ئابی 2022) ڕایگەیاند، "دوای ھەوڵێکی زۆر لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق لەبارەی ناردنی پارەی جووتیاران بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016، ھەروەھا دواجار لەگەڵ وەزیری بارزگانی رێککەوتین، کە ئەم ھەفتەیە پارەکە رەوانە بکرێت".

 

شاخەوان عەبدوڵڵا وتیشی: "خۆی ھەوڵی ئەوە دەدرا کە ئەمساڵ ھەموو پارەکە ڕەوانە نەکرێت و تەنھا 100 ملیار دیناری پارەی جووتیاران ڕەوانە بکرێت، بەلام ئێمە بەوە ڕازی نەبووین و بڕیارە پارەکە ھەمووی ڕەوانە بکرێت کە 309 ملیار دینارە و ئەم ھەفتەیە دەگاتە ھەرێمی کوردستان و بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت".