گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

لە سلێمانی 120 کیلۆ گازۆیان بەهۆی خراپبوونەوە لەناوبرد

2022.08.13 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی 120 کیلۆ گازۆیان بەهۆی خراپبوونەوە لەناوبرد

ناس کورد-

بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر 12 تەنەکە (120 کیلۆ) گازۆدا گرتووە و تەندروستی سلێمانیش دەڵێت نەشیاوە بۆ خواردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی (13ی ئابی 2022) وتی؛ لە ئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەکۆگایەکی برژاندنی (بێ ناو) چەرەسات لە ناوبازاڕ دەستیان بەسەر بڕی (120) کیلۆگرام گازۆدا گرتوە و نمونەیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کردوە بۆ پشکنین.


وتیشی؛ تاقیگەکانی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی وەڵامی پشکنینەکانی بە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە داوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.


راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هانی هاوڵاتیان دەدات لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
May be an image of food and indoor