ناس کورد-
بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێک) له مانگی ته‌مموزدا 216 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیادی كردووه و گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 896 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، حەوت وڵات کە یەکێکیان عێراقە ئاستی بەرهەمهێنانی بەرزکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتێكدا (13ی ئابی 2022) بڵاویكردەوە دەڵێت، "گەورەترین زیادبوونی بەرهەم لەلایەن سعودیەوە کراوە، بەو پێیەی بەرهەمهێنانی نەوتی بە ڕێژەی 158 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزکردووەتەوە و گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 714 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لەدوای ئەویش ئیمارات دێت کە ڕۆژانە 48 هەزار بەرمیل زیادی کردووە، پاشان کوەیت کە 47 هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا زیاد کردووە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عێراقیش 30 هه‌زار به‌رمیل نەوتی له رۆژێكدا زیاد كردووه و گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 496 هەزار به‌رمیل له ڕۆژێكدا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانەی نه‌وتی عێراق 447 هه‌زار به‌رمیلی زیاترە به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی 2021."