گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

بکوژی دوو ژنە خوشکەکە و هۆکارەکەی ئاشکرا بوو

2022.08.12 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژی دوو ژنە خوشکەکە و هۆکارەکەی ئاشکرا بوو

ناس کورد-

پۆلیسی نەینەوا دوو پیاوی دەستگیرکرد بە تۆمەتی کوشتنی دوو ژنی خوشک و سوتاندنی تەرمەکانیان بۆئەوەی تاوانەکەیان ئاشکرا نەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا (12ی ئابی 2022) دەڵیت، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئوم ئەلڕەبیین لە نەینەوا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تلکێف توانییان دۆسیەی کوشتنی دوو ژنی خوشک ئاشکرا بکات و دوو تۆمەتباری سەرەکی تاوانەکەش دەستگیر بکات.



دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوەکە، دوو تۆمەتبارەکە دانیان بەوەدا ناوە کە یەکێکیان خۆی کردووە بە پارێزەر و فێڵی لە دوو ژنەکە کردووە و بڕێکی زۆر پارەی بە شێوەی گوژمەی جیاواز جیاواز لێ وەرگرتوون لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری زیندانیکردنی هاوسەرانی ئەو دوو ژنە ئازادکردنیان لە بەندینخانەیەکی بەغدا.



دەشڵێت، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوتووە درۆ و فێڵ دەکەن، دوو ژنەکە داوای پارەکانیان دەکەنەوە و هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکەن، بۆیە دوو تۆمەتبارەکە جارێکی تر ژنەکان هەڵدەخەڵەتێنن و دەڵێن وەرن بۆ بەغدا تاوەکو مێردەکانیان ئازاد بکرێن و بگەڕێنەوە.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، "بەڵام هەر لە موسڵ دوو تۆمەتبارەکە ژەهریان خستۆتە ناو خواردن و خواردنەوە بۆ دوو ژنەکە و بە بەردیش لە سەریان داون، هەروەها لە نزیک بەنداوی موسڵ لاشەکانییان سوتاندوون بۆ شاردنەوەی نیشانەکانی تاوانەکە."

No photo description available.May be an image of ‎1 person and ‎text that says "‎قسم) شرطة ام (الربيعين الاسم الربا اسم الام التولد المادة اله عنوان السكن موصل حي السماح‎"‎‎May be an image of 1 person