گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی و یەكێتی

یەكێتی پێشنیازەكەی پارتی بۆ هەڵبژاردن ڕەت دەكاتەوە

2022.08.12 - 13:11
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی پێشنیازەكەی پارتی بۆ هەڵبژاردن ڕەت دەكاتەوە

ناس كورد-

فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیازه‌ی كراوه‌ گوایه‌ سیستمی هه‌ڵبژاردن نیوه‌ی بكرێته‌ یه‌ك بازنه ‌و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ بكرێته‌ فره‌بازنه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان گونجاو نییه‌، ده‌شڵێت، جه‌خت له‌ فره‌بازنه‌یی ده‌كه‌نه‌وه‌.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


لە دواین كۆبوونەوەی لایەنەكان لە سەرۆكایەتی هەرێم و بە ئامادەیی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پارتی پێشنیازی كردووە‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نیوه‌ی بكرێته‌ یه‌ك بازنه‌ و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ بكرێته‌ فره‌بازنه‌یی و، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و میكانیزمه‌ هه‌مواربكرێته‌وه‌. 
 
بەڵام‌ لوقمان وه‌ردی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی (12ی ئابی 2022)ڕایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیازه‌ی باسی لێوه‌كراوه‌ نامۆیه‌و، تائێستا نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ئێمه‌ پێشتر كه‌ پرۆژه‌ یاسامان پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه‌، داوامانكردووه‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ چوار بازنه‌و، كورسیی پێكهاته‌كان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بازنه‌كاندا دابه‌شبكرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌موو پێشنیازێك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، ده‌كرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر یه‌ك بازنه‌یی و فره‌بازنه‌یی گونجاو نییه‌و، ئه‌و پێشنیازه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان نامۆیه‌.