گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر داوای پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات

2022.08.12 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر داوای پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات

ناس كورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات پشتیوانییان بكەن و لەگەڵ خۆپیشاندەرانی سەدریدا گرژی دروست نەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە تویتێكدا (12ئابی 2022) دەڵێت، ”ئێمه‌ و جەماوەری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ وڵات جیاوازیمان نییه‌، به‌ڵام كێشەمان له‌گه‌ڵ سه‌ركردەكاندا هەیە.”

 

دەشڵێت، ”سه‌یره‌ جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی ئێمه‌ ناكه‌ن بۆ رزگاركردنی نیشتمان له‌ داگیركه‌ر و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی.”

 

داواش دەكات لێیان كە ”‌با خۆپیشاندانتان بۆ سه‌رخستنی چاكسازی بێت، نه‌ك شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و حكومه‌تانه‌ی بێ سوود بوون بۆ عێراق. ئایا ئێوه‌ كه‌رامه‌ت و ئازادی و ئاسایش و پارووی ژیان و سه‌لامه‌تی و چاكسازیتان ناوێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داوای ده‌كه‌ین.”

 

سه‌در ئه‌وه‌یشی نووسیوه‌: بۆ به‌هره‌ له‌ پێشه‌واتان حوسێن وه‌رناگرن له‌ باره‌ی چاكسازیی و رووخانی ده‌وڵه‌تی یه‌زید، نه‌ك پاراستنی شكۆی. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌م داوایه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وا؛ بزانن كاتێك ئێوه‌ خۆپیشاندانتان كرد و مانتان گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێتان ده‌وت ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن، ئێمه‌ نه‌مانویست خۆپیشاندان بكه‌ین و مانبگرین هاوكات له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌مانتوانی ئه‌و كاره‌ بكه‌ین.

 

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا سه‌در نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر بڕیارتان دا خۆپیشاندان بكه‌ن هاوكاتی خۆپیشاندانی چاكسازی، ئه‌وا با خۆپیشاندانه‌كه‌تان ئاشتیانه‌ بێت و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن و عێراق له‌ هه‌موو ناو و نازناوێكی دیكه‌ گه‌وره‌تره‌. ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی درێژ ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانی، ده‌مانه‌وێت چاكسازی بكه‌ین له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تیا كراوه‌، له‌سه‌ر رێبازی پێشه‌وا حوسێن سڵاوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت ده‌ڕۆین. رێبازمان رێبازی مه‌رجه‌عه‌كه‌مانه‌. ئه‌گه‌ریش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وا ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵی چاكسازانه‌مان و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خودا و خۆشه‌ویستیمان بۆ سه‌روه‌ری چاكسازی و خۆشه‌ویستیمان بۆ نیشتمان هه‌یه‌. سڵاو له‌وانه‌ی شوێن چاكسازی ده‌كه‌ون.