گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاری

پیرۆزكردن بە ’’عارەقی’’ پیاوێكی ئاینی شیعە لە عێراق هەرای ناوەتەوە

2022.08.12 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
پیرۆزكردن بە ’’عارەقی’’ پیاوێكی ئاینی شیعە لە عێراق هەرای ناوەتەوە

ناس كورد-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی پیاوێكی ئاینی شیعەی لوبنانی بەناوی محەممەد یەحیا شەرارە مشتومڕێکی زۆری لە عێراقدا دروستکرد، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی بڵاوبووەوە کە "عارەقەکەی" بە دەستەسڕ دەسڕێتەوە و بەسەر سەردانکەراندا دابەشی دەکات وەك پیرۆزكردن، ئەمەش وایکردووە ئەنجومەنی باڵای شیعەی ئیسلامی لە لوبنان دەستوەردان بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دوابەدوای ئەم ڕووداوە، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کاتی زیندووکردنەوەی مەراسیمەکانی عاشورای شیعەکان لە کەربەلا ڕووید، ئەنجومەنی باڵای شیعەی ئیسلامی لە لوبنان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، ڕۆژی پێنجشەممە، بەیاننامەیەکی ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە کە چەند بڕیارێکی لەخۆگرتبوو.

 

بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیاردراوە "نازناوی پیاوی ئاینی لە محەممەد یەحیا شەرارە بسێنێتەوت، هەروەها پێویستە جلوبەرگی ئایینی لاببات، سكاڵای یاسایشی لە دژی تۆمار دەكرێت و لەبەردەم دادوەری كارامەدا لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت".