گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هەرێم؛ دوو ڕووداوی هاتوچۆدا 16 قوربانیی لێکەوتەوە

2022.08.11 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ دوو ڕووداوی هاتوچۆدا 16 قوربانیی لێکەوتەوە

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، لە دوو رووداوی ھاتوچۆدا لە سنوری ئیدارەی سۆران ١٦ کەس بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆران (پێنجشەممە 11-8-2022) ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتییەکەیان ئاگادارکراوەتەوە لە ھەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە رێگای خەلیفان - سپیلک، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئەڵتیما و توێتا کرۆلای تەکسی، لە ئەنجامی رووداوەکە (١٣) کەس بریندار بوون.

 

هاوکات، ھاتوچۆی سۆران ئاماژەی بە روداوێکی تری ھاتوچۆ کردوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان میکرا بەھۆی لادان لە شەقامی سەرەکی و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە سێ کەس برینداربوون.