گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەسەر گۆڕینی پاسوۆردی ئینتەرنێت گەنجێک برایەکی خۆی کوشت

2022.08.11 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر گۆڕینی پاسوۆردی ئینتەرنێت گەنجێک برایەکی خۆی کوشت

 

ناس کورد- 

لە پارێزگاری زیقار کەسێک لەسەر گۆڕینی پاسوۆردی ئینتەرنێت برایەکی خۆی کوشت، ئەو گەنجە هەرچەندە تاوانەکەی شاردەوە، بەڵام پاش دوو ڕۆژ ڕاستیی ڕووداوەکە ئاشکرا کرا دانی بە تاوانەکەیدا نا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زیقار (پێنجشەممە 11-8-2022) ڕایگەیاند، "لە یەکێک لە بنکەکانی سەر بە پۆلیسی زیقار دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوێک کراوەتەوە کە لە ڕووداوەکەدا دوو ڕۆژ لەمەوبەر و لە 9-8-2022، گەنجێک لەکاتی پاککردنەوەی پەنجەرەی ماڵەوە بەوتەی کەسوکارەکەی، شوشە شکاوە و بەهۆیەوە مل و بڕبڕەی پشتی بڕیوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە." 

 

ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە گومانەکان لەسەر بوونی بکوژێک لە ڕووداوەکەدا دروست بوون و دوای کۆکردنەوەی زانیاریی زیاتر برایەکی ئەو کەسە بانگێشت کرا. 

 

ئەوەش هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە، براکەی دانی بەوەدا نا کە لە ئەنجامی دروست بوونی دەمەقاڵێ لەسەر گۆڕینی وشەی نهێنیی ئینتەرنێت (پاسوۆرد) بە چەقۆ براکەی کوشتووە.