گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی بازرگانییەوە

2022.08.11 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی بازرگانییەوە

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەیەکجاری کۆتایی هات و 322 هەزار و 387 تۆن و 40 کیلۆن گەنم وەرگیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 




پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەیەکجاری کۆتایی هات

ئەمڕۆ ١١-٨-٢٠٢٢ کۆتاڕۆژبوو بۆوەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆساڵی ٢٠٢٢، کەتێکڕا بڕی (٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) تەن گەنم لەهەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

لەوباەیەوە بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی نەوزادشێخ کامیل ڕایگەیاند: پاش ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ٢٠٢٢/٥/٢٥  ڕاگەیەنرا لە هەرێمی کوردستان ودەست بەوەرگرتنی گەنم کرا و لەپرێس کۆنفراسێکدا  پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان کۆتای هات.

 

بەڵام بەهۆی بونی ژمارەیەکی زۆر لەبارهەڵگر لە بەردەم سایلۆکان کە گەنمیان هێنابوو بەناچاری پرۆسەی وەرگرتنمان درێژە پێدا تا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١١ وبەیە کجاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم ڕادەگیرێت .

 

تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو بەم جۆرە یە :-

سلێمانی: (١٤١٫٢١٧٫٤٠٠) سەدوچل ویەک هەزار و دوسەد و حەڤدە تەن وچوارسە دکیلۆ .

هەولێر: (١٢٣٫٠٤٦٫١٦٠) سەدوبیست وسێ هەزارو چل وشەش تەن وسەدوشەست کیلۆ .

دهۆک: (٥٨٫١٢٣٫٤٨٠) پەنجاوهەشت هەزارو سەدوبییت وسێ تەن وچوارسەدو هەشتا کیلۆ .

کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان بریتی یە لە:

(٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) سێ سەدو بیست ودوهەزارو سێ سەدو هەشتاوحەوت تەن وچل کیلۆ وەرگیراوە .