گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکێتی هەڵوێستێکی نوێی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

2022.08.11 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی هەڵوێستێکی نوێی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

ناس کورد- 

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو پێشنیازەی كراوە گوایە سیستمی هەڵبژاردن نیوەی بكرێتە یەك بازنە و نیوەكەی دیكە بكرێتە فرەبازنەیی بۆ هەرێمی كوردستان گونجاو نییە، دەشڵێت، جەخت لە فرەبازنەیی دەكەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکان پێشنیازكراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نیوەی بكرێتە یەك بازنە و نیوەكەی دیكە بكرێتە فرەبازنەیی و یاسای هەڵبژاردنەكان بەو میكانیزمە هەمواربكرێتەوە.

 

لەوبارەیەوە لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان (پێنجشەممە 11-8-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " ئەو پێشنیازەی باسی لێوەكراوە نامۆیە و تائێستا نەخراوەتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ئێمە پێشتر كە پڕۆژەیاسامان پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە داوامانكردووە هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنە و كورسيی پێكهاتەكان بەسەر سەرجەم بازنەكاندا دابەشبكرێن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو پێشنیازێك لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە دەكرێت گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بەڵام دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بەسەر یەك بازنەیی و فرەبازنەیی گونجاو نییە و ئەو پێشنیازە بۆ هەرێمی كوردستان نامۆیە."