گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ کەسێك لە سلێمانی 20 ملیۆن دۆلاری هاووڵاتییان دەبات

2022.08.11 - 19:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ کەسێك لە سلێمانی 20 ملیۆن دۆلاری هاووڵاتییان دەبات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانیی حکومەتی فیدراڵ دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری ڕاگەیاند کە یەکێکیان لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی 20 ملیۆن دۆلاری خەلکی بردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (پێنجشەممە 11-8-2022) ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرو و ماڵی ھاووڵاتیان  توانرا لەماوەی یەک ھەفتەدا لە ڕێکەوتی چوار داواکراوی ماددەی ( ٤ ) ی تیرۆر  و ( ١ ) یەک داواکراو بەپێ ماددەی ( ٤٥٩ ) لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیربکەن." 

 

هاوکات  بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی شانەی ئەمنیی عێراق، یەکێک لەو کەسانە 20 ملیۆن دۆلاری لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی لە هاووڵاتییان بردووە.  



No description available.