گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاشکرا کرد

2022.08.11 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-8-2022، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی  لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە قەیرانی سیاسیی عێراق، هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراق و كۆتاییهاتنی قەیرانی سیاسی بێت.

 

ئەوەش هاتووە، لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.

May be an image of 2 people and people standing